دەربارەى ڕێكخراو

دەربارەى ڕێكخراو:

"سيڤڵ فێربە" ڕێكخراوێكى سەربەخۆيى زانستيە، لە ١٥ ى پوشپەڕى ساڵى ٢٧١٨ دامەزراوە، گرنگى دەدات بە دروستكردنى سەرچاوەيەكى سەرهێڵى زانيارى بە زمانى كوردى تايبەت بە ئەندازيارى شارستانى، كاريگەرى ڕاستەوخۆ و گەورەى دەبێت لە پێشخستنى سەرچاوە سەرهێڵەكان لە بوارى ئەندازيارى، هۆى سەرەكى دامەزراندنى ئەم ڕێكخراوە بە هۆى كەمى و نەبوونى سەرچاوەى زانيارى بوو بە زمانى كوردى، ڕێكخراوى "سيڤڵ فێربە" ماوەى زياتر لە ٥ ساڵ پێش دامەزرادنى كارى كردووە بۆ ئامادەكردنى چەندين ماڵپەڕ بە شێوازێكى زۆر پێشكەوتوو، لە ئێستادا بە دوو زمانى كوردى و ئينگليزى ماڵپەڕەكان بەردەستن و يەكێكن لە هەر پێشكەوتوو ترين و جوانترين ماڵپەڕە ئەندازياريەكان، لە نێو ماڵپەڕە هاوشێوەكانى بوارى ئەندازيارى شارستانى ماڵپەڕى "سيڤڵ فێربە" يەكێكە لە باشترين ماڵپەڕەكان.

لۆگۆى "سيڤڵ فێربە" لە پيتى يەكەمى (Civil) وەرگيراوە كە بە شێوەى كەپيتەڵ نوسراوە لە ناو چوارچێوەيەكى مەعينى، ووشەى (CivilFerba) ووشەيەكى لێكدراوە لە دوو وشەى جياواز لە زمانى ئينگليزى (Civil) كە بە واتاى "ئەندازيارى شارستانى" دێت و لە زمانى كوردى (فێربە) بە واتاى "فێربوون" دێت

لۆگۆى "سيڤڵ فێربە"

 

S5 Box