بابه‌ته‌كانی بيناسازی


باڵەخانە بەرزەکان زۆربەی کات زیانیان پێدەگات لە ڕووداوەکانی با بە تایبەت گەردەلوول و زریان, وە زۆربەی زیانەکان ڕوودەدەن لە پێکهاتە جیاوازەکانی بینا چونکە بەرگریەکی سنوورداریان هەیە بۆ وەستانەوەی هێزی با جا چ بەهۆی نەخشەسازیەکی ناڕەوان بێت یان نزمی جۆرچاکی ماددەکان, هێزی با لە بوومەلەرزە جیاوازە بەوەی با زیاتر گرنگی دەدات بە سەلامەتی و ئاسوودەیی جووڵەکردن ناو بینا بە تایبەت نهۆمە ئاست بەرزەکان وە زۆریش ئاڵۆز نییە بۆ تێگەشتن.

جگە لە پشت بەستن بە زانینی خێرایی با و بەرزی بینا, هێزی با دەگۆڕێت بەپێی شێوە ئەندازی بیناکە. لە بینای پانەبڕگەی لاکێشە ڕووەوبا (Windward) تووشی پەستان دەبێت چونکە دەنکۆڵەکانی با بەرهەڵست دەکرێن لە لایەن ئەو ڕووەوبایە, لەگەڵ ئەوەدا دەنکۆڵەکانی هەوا بۆ ئەوەی بەردەوامیان هەبێت لە ڕۆیشتن پەستان دەخەنە سەر ڕووەوبا و لە شوێنی بنچینەیەوە پێچ دەکەنەوە بە دەوری پانە بڕگەی ڕووەوبا و دەچێتە پاشەبا(Leeward) بەوەش ئەو پەستانەی کە لە ڕووەوبا ئەرێنی بوو لە پاشەبا دەبێتە نەرێنی و پانەبڕگەی پشتی بیناکە ڕادەکێشت بە ئاڕاستەی با لەبەرئەوە هێزی با کاتێک دەیدات لە بینا بریتییە لە کۆکراوەی تێکڕای پەستانە هێز لە ڕووەوبا و پاشەبا وە هەریەکەو کاریگەری خودی هەیە لە شوێنەکەی.

لەکاتی نەخشەسازی بینا بۆ هێزی با ناتوانین بە تەنها پشت ببەستین بە دەوروبەری بینا بەڵکو دەبێت باڵەخانەی نزیک و نشووستی زەوی ڕەچاو بکرێت, لادانی ئاسۆیی (Lateral deflection) لە بەشەکانی سەرەوەی بینا لەوانەیە بەچاو نەبینرێت بەڵام ئەو ماددە و مرۆڤانەی نیشتەجێی ئەوێن هەستی پێدەکەن بە تایبەت نهۆمی سەرەوە, لەژێر بای بەهێز لوتکەی بینایەکی 460 مەتری لەوانەیە بە نزیکەیی1 مەتر لار ببێتەوە بەلای چەپ و ڕاستی شوێنی بنچینەیی ئەویش بەپێی AISC تێکڕای لادانی ئاسۆیی بینا دەبێت لە نێوان H/300 بۆ H/600 بێت لە کاتێکدا H بەرزی بیناکەیە و لەوانەیە لە حاڵەتی زریانی بەهێز بگاتە 2 مەتر بۆ هەر لایەک, ئەو لادانە لەوانەیە زۆر ترسناک نەبێت تا نەگاتە زرنگانەوە بینا بەڵام نائاسوودەیی دەبەخشێت بۆ ئەوانەی لەو بەرزییە نیشتەجێن و کار دەکەن.

یەکێ لە ڕێگریەکانی لەرەلەری بینا دژی با بریتییە لە بەهێزکردنی پێکهاتەکانی بینا و پتەوکردنیان بەڵام پتەوکردنی زیاتر لە بینای بەرز مانای نرخێکی زیاتر دەدات یاخود گۆڕینی شێوەی بینا ڕێگایەکی ترە کە وادەکات با تێپەڕببێت لەجیات بەرهەڵستکردنی, بەڵام ڕێگایەکی باو لەو ساڵانەی دوایی بریتییە لە پەیوەستکردنی بارستاییەکی قورس لە کۆتایی بینا بە سپرینگی ئاسۆیی بەناوی ("Tuned mass damper "TMD) کە وا دیزاین دەکرێت هەمان کاتەلەرەی بینای هەبێت کاتێک بینا دەست بە لەرینەوە دەکات ئەوا TMD یش لەگەڵی دەست بە لەرینەوە دەکات بەڵام بە پێچەوانەی ئاڕاستە و جووڵەوزە دەگۆڕێت بۆ شێوە وزەی گەرمی تا لەرەلەر دەوەستێت وە چەندەها تەکنیکی تر...

بۆیە هێزی با لەسەر ڕووی بینا بەشێوەیەکی سەرەکی پشت دەبەستێت بە خێرایی با, شێوەی ئەندازی بینا{لاکێشەیی, بازنەیی, ...} و بەرزی, چڕی هەوا, نشووستی هەڵکەوتەی خاک, و باڵەخانەکانی دەووروبەر و هتد... بۆیە گرنگە لە بینا هەوربڕەکان پشکنینی پانەبڕگەی ڕووی بینا بکرێت (Wind tunnels Test) بۆ چۆنیەتی هەڵسووکەوتی گێژەڵووک(Vortices) کاتێ با دەیدات لەڕووی بینا و نەخشەساز بکرێت بۆ نەهێشتنی گێژەڵووک تا بەدووربێت لە لەرینەوەی زۆر و گەیشتن بە زرنگانەوە.


Nabaz Profile

نەبەز نورالدین

ئەندازیاری جیۆتەکنیک

لەوانەيە حەز بە خوێندنەوەى ئەم بابەتەش بكەيت لە بوارى "كۆنكريت و بيناسازى"

Vacuum Concrete
Vacuum Concrete

ئەم جۆرە كۆنكريتە كە بە ۆركابيليتيەكانى زۆر بەرز ئامادە دەكرێت كە ڕێژەى ئاو بۆ چيمەنتۆى زۆرە، دواى سەب كردن (....)

زياتر بخوێنەوە ...
هه‌زه‌ كردنی كۆنكریت
هه‌زه‌ كردنی كۆنكریت

كۆنكريتی ئاسايی پيويستی به‌ هه‌زه‌ كردنه‌ بۆ نه‌هيشتنی سيگريگه‌يشن و هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی (....)

زياتر بخوێنەوە ...
پۆلين كردنى خشت
پۆلين كردنى خشت

ئەم بابەتە دەربارەى پۆلين كردنى خشتە كە بەسەر سێ پۆلدا پۆلێن كراوە و شێوازى بەكارهێنانى ڕوون كراوەتەوە (...)

زياتر بخوێنەوە ...
چونەوەیەک لە کۆنکریت دا
چونەوەیەک لە کۆنکریت دا

چونەوەیەک (Shrinkage)لە کۆنکریتدا ڕودەدات بە هۆی لەدەست چوونی ئاوی ناو کۆنکریتەکەوە (....)

زياتر بخوێنەوە ...
ئۆڤه‌ر رينفۆرس و ئه‌نده‌ر رينفۆرس
ئۆڤه‌ر رينفۆرس و ئه‌نده‌ر رينفۆرس

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌سه‌ر دوو شیوازی رووخانی جسره‌ به‌ هۆی Over reinforce و Under reinforce ە (....)

زياتر بخوێنەوە ...
جۆره‌كانی بۆندی ديواری خشت
جۆره‌كانی بۆندی ديواری خشت

چۆنيەتى و دانانى خشت رۆلێكى گرنگى هەيە لە بە هێزى و پتەوى خشتەكە و رووكارێكى جوان و (.....)

زياتر بخوێنەوە ...

S5 Box