لیدانی پایل فاونده‌یشن به دریل و جهتی ئاو
لیدانی پایل به هۆی دریل و جهتی ئاو یه‌كیكه له‌و ریگا سه‌ركه‌وتوانه‌ی كه ئیستا به شیوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كاردیت
١- جهتی ئاو : ئه‌م ريگايه به هۆی زه‌ختی له راده به‌ده‌ری ئاو كاری پيدهكريت كه ئاويكی زۆر خيرا له نوزليكی زۆر ته‌سكه‌وه دهردهچيت و دهبيته هۆی حه‌فر كردن .
ريگای جهت Jetting به‌كارديت بۆ حه‌فر كردنی پايل له چينيكی نه‌رم dense layer ، ئه‌وه‌ی كاری جهت ئاسانتر ده‌كات وه وا ده‌كات كه حه‌فر كردنه‌كه سه‌ركه‌وتووبيت ده‌بيت چينيكی نه‌رم و فشه‌ل مان هه‌بيت تا ئه‌و ئاوه بتوانيت كه ئه‌و حه‌فره ليبدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره سه‌ركه‌وتوبيت ئاويكی زۆر به‌هيز و له ژير زه‌خت له خاليكهوه دهردهچيت به دريژايی ليواری پايل هكه ،ئه‌و په‌مپه‌ی كه له ريگای جهت به‌كارديت ده‌بيت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بيت كه ٥٠٠ گالۆن ئاو له يه‌ك ده‌قيقه به زه‌ختی ١٠٠ -١٥٠ پاوه‌ند / ئينج ٢ فريبدات ، ئه‌م ئاوه له بۆريهكی تيره ٢ ئينج - ٣ ئينج ه‌وه ديته ناو نۆزليكی زۆر ته‌سك و به خيرايهكی له راده به‌ده‌ر ديته ده‌ره‌وه كه توانای برينی به‌رد و چينيكی چرو ره‌قی هه‌يه ، ئيمه مه‌به‌ستمان خيراكردنی كاره‌كه‌يه تا ئه‌و كاته‌ی كه چينی لمه‌كه لميكی نه‌رم بيت واته dense sand ئه‌وا كاره‌كه ئاسانتر ده‌بيت و ريگای جهتی ئاو سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به ده‌ست دينييت، ئه‌وه‌ی كه جيگای باسه ئه‌م ريگايه زياتر بۆ داكوتانی پايلی ستيلی سيكشن ( ئيچ يان ئای سيكيشن ) گونجاو تره چونكه وه‌ك له‌و ڤيديۆكه دياره په‌ستان و زه‌ختی ئاوه‌كه له سه‌ر هه موو لاكان وه‌ك يه‌ك دابه‌ش ده‌بيت .
سه‌يری ئه‌م ڤيديۆيه بكه‌ن
٢- ريگای دريل :
به‌لام ئه‌گه‌ر چينيكی ره‌ق و بههيزمان هه‌بيت ئه‌وا ده‌بيت ئه‌ندازيار بير له ريگايهكی تر بكاته‌وه بۆ باشتر كردنی حه‌فر كردنه‌كه
ریگای دریل بۆ لیدانی پایل له‌و كاته‌ی كه چینیكی زۆر زۆر ره‌ق مان هه‌بیت ئه‌وا ده‌بیت ئه‌م ریگایه به‌كاربینین
ئه‌م ريگايه پيش ٣٠٠٠ سال له ميسر بهكارهينرا ، وه له سالانی ١٥٠٠ ه‌كان ليۆناردۆ دافينشی توانی به دروست كردنی وينه نويترين ته‌كنيكی دريل روون بكاته‌وه دواتر له‌سه‌ر ئه‌م شيوازه نوكی دريل ه‌كان دروست ده‌كران
ئه‌م ۆريگايه بۆ چينی زۆر ره‌ق و پته ده‌بيت و توانای حه‌فر كردنی يه‌كجار زۆره به تايبه‌ت له‌م چينه ره‌قانه .
ئه‌م ريگايه نه‌ك ته‌نها له پابل فاونده‌يشن بهكاربيت به‌لكو له ليدانی بيره نه‌وته‌كان و پيشه‌سازی نه‌وت دهوريكی بالای هه‌يه كه چه‌نده‌ها هه‌زار مه‌تر ههلدهكهنريت به‌هۆی ريگای دريلينگ ه‌كه‌وه .
ئه‌م ڤیدیۆیه چونیه‌تی ریگای لیدانی پایل به دریل روون ده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه : ئه‌م بابه‌ته له ئينگليزيه‌وه وهرگيردراوه كليك بكه
ئاماده‌كاری بابه‌ت :
ئه‌ندازيار بهلين زرار عبدالصمد
فوتينگ يەكێكە لە جۆرەكانى بناغە و زۆرترين بەكارهێنانى هەيە، لەم بابەت چۆنيەتى دانان و دروست كردنى (...)
فوتينگى يەك كۆلۆمى چوارگۆشە يەكێكە لە هەر جۆرە بەربلاوەكانى فاوندەيشنى رووكەش، گرنگە (....)
نمونەيەك لە بارەى ديزاين كردنى فوتينگى يەك كۆلۆمى چوارگۆشەيى (Isolated Footing)، وەك پێشتر ئاماژەى (....)
ئه‌م دوو ریگایه‌ی كه‌له‌م بابه‌ته باس كراوه ریگایه‌كی سه‌ركه‌وتون بۆ لیدانی پایل به شیوه‌ی دریل و جهتی (...)
ئەم جۆرە بناغەيە بە شێوەيەكى بەربلاو بەكاردێت لە دروست كردنى بناغەى بينا سوكەكان، ئاسان و (....)
بنكە جياكردنەوە بەيس ئايزۆلەيشن) كە يەكێكە لە سيستەمە بەهێزەكانى بناغەى دژە بوومە لەرزە كە پێشكەوتوترين (...)
لەوانەيە حەز بە خوێندنەوەى ئەم بابەتەش بكەيت لە بوارى "فاوندەيشن"