بابه‌ته‌كانی خاك

 

 


بومه‌ له‌رزه‌ چيه‌ :

بوومه‌ له‌رزه‌ كه‌ به‌ ئينگليزى پيى ده‌لين (Earthquake) بريتيه‌ له هه‌ژاندنى زه‌وى به‌ هۆى هيزيكى زۆره‌وه‌ كه‌ ده‌بيته‌ هۆى رووخان و تيكچوونى ريگاو باله‌خانه‌كان و له‌ ئه‌گه‌رى زۆرى پله‌ى بومه‌له‌رزه‌ ده‌بيته‌ هۆى مردنى هه‌زاره‌ها كه‌س.

ئه‌و چينه‌ به‌رده‌ گه‌ورانه‌ى كه‌ پله‌يته‌ جيۆلۆجيه‌كان له‌ يه‌كتر جياده‌كه‌نه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ كشان و چوونه‌وه‌يه‌ك دان، له‌كاتى جولانى زۆرى پله‌يته‌كان ده‌بيته‌ هۆى شكان و وورد بوونى به‌رده‌كان و به‌مه‌ش ئه‌و وزه‌يه‌ى كه‌ له‌ ناو به‌رده‌كان هه‌ليرابوو ئازاد ده‌بيت، سه‌ره‌نجام ئازادبوونى ئه‌و وزه‌يه‌ ده‌بيته‌ هۆى ئه‌وه‌ى جوله‌يه‌كى له‌ ناكاو دروست بكات.

 

له‌ سالى 1930 چارلس فرانسس ريخته‌ر سكه‌يليكى دانا بۆ پيوانى پله‌ى بوومه‌ له‌رزه‌،سكه‌يله‌كه‌ هه‌ر به‌ ناوى ئه‌وه‌وه‌ ناونرا، ريخته‌ر زانايه‌كى فيزياوى و بومه‌له‌رزه‌ى ئه‌مريكى بوو.

وينه‌ى چارلس فرانسس ريخته‌ر

ريخته‌ر هه لسا به‌ دانانى پيوه‌ريك بۆ پيوانى بوومه‌ له‌رزه‌، كه‌ پيى ده‌لين پله‌ى ريخته‌ر، هه‌لسه‌نگاندنى توندى و به‌هيزى بومه‌ له‌رزه‌ به‌ پيى ئه‌م خالانه‌ى خواره‌وه‌ هه‌لده‌سه‌نگيندريت:

پله‌ى 0 -2 : خه‌لك هه‌ستى پيناكات، ته‌نها هه‌ندى ئاژه‌لى وه‌ك سه‌گ و كۆتر و ئه‌سپ هه‌ستى پيده‌كه‌ن.

پله‌ى 2-3: هه‌ندى له‌ خه‌لك هه‌ستى پيده‌كه‌ن.

پله‌ى 3-4: گلوپى سه‌قفى بيناكان ده‌جوليته‌وه‌.

پله‌ى 4-5: ديوارى بيناكان درز ده‌ده‌ن.

پله‌ى 5-6: شتى نا ماله‌كان وه‌ك ميز و كورسى و هتد ده‌جولينه‌وه‌.

پله‌ى 6-7 : هه‌ندى له‌ بينا لاوازه‌كان ده‌روخين .

پله‌ى 7-8: زۆربه‌ى بيناكان ده‌روخين.

پله‌ى 8- زياتر: به‌ ته‌واوى ويرانكاره‌ ، هه‌موو ريگاو بينا و پرده‌كان ده‌روخيت.

 

 بومه‌ له‌رزه‌ به‌ ئاميريك ده‌پيوريت پيى ده لين earthquake meter 


ئاماده‌ كارى بابەت:

به‌لين زرار عبدالصمد

 

 

 


لەوانەيە حەز بە خوێندنەوەى ئەم بابەتەش بكەيت لە بوارى "خاك"

بومه‌ له‌رزه‌ و پيوه‌رى ريخته‌ر
بومه‌ له‌رزه‌ و پيوه‌رى ريخته‌ر

بوومه‌ له‌رزه‌ كه‌ به‌ ئينگليزى پيى ده‌لين (Earthquake) بريتيه‌ له هه‌ژاندنى زه‌وى به‌ هۆى هيزيكى (.....)

زياتر بخوێنەوە ...
بە بەفر كردن و بەستانى زەوى
بە بەفر كردن و بەستانى زەوى

بە بەفر كردن و بەستانى زەوى ريگايەكە لە ريگاكانى جێگيركردنى خاك بۆ ئەوەى لە كاتى هەلكەندن و (....)

زياتر بخوێنەوە ...
دۆزينەوەى ريژەى ئۆرگانى لە ناو خۆل
دۆزينەوەى ريژەى ئۆرگانى لە ناو خۆل

ئەم پشكنينە بەكاردەهێنرێت بۆ دۆزينەوەى ڕێژەى مەوادى ئۆڕگانى لە ناو خۆڵ، يەكێكە لە پشكنينە گرنگەكانى جيۆتەكنيكى (...)                          [ ... ]

زياتر بخوێنەوە ...

S5 Box